نه‌وا
یه‌كێتیى ئه‌وروپا نیگه‌رانه له جوڵه ده‌ریاییه‌كانى ئه‌مدواییه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و رایگه‌یاند، ئه‌و جوڵانه خزمه‌تى توركیا و یه‌كێتییه‌كه‌ش ناكات.
له‌وباره‌یه‌وه جۆزێپ بۆریڵ نوێنه‌رى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى له‌وه‌كردوه، بارودۆخى ئێستا نه خزمه‌تى توركیا ده‌كات نه یه‌كێتیى ئه‌وروپا، جوڵه ده‌ریاییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست زۆر جێى نیگه‌رانین و هیچ هاوكار نییه له دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره.
بۆریڵ پێیوایه ئه‌و جوڵانه ده‌بنه‌هۆى زیادبونى دوژمنایه‌تى و بێمتمانه‌یى، بۆیه پێویسته سنورى ده‌ریایى به گفتوگۆ و دانوستان دیارى بكرێت، نه‌ك له رێگه‌ى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى تاكلایه‌نه و هێزه‌وه و پێویسته ئه‌وه‌ش به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت.
له‌ماوه‌ى رابردودا گرژییه‌كانى نێوان توركیا و یۆنان له‌سه‌ر په‌لهاویشتنی ئه‌نقه‌ره بۆ ئاوه‌كانى ناوچه‌ى قوبرس و گه‌ڕان به‌دواى نه‌وتدا زیادیان كرد و گه‌یشته ئاستى نزیكبونه‌وه له روبه‌ڕوبونه‌وه، به‌ڵام به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان رێگری لێكرا.