عیراق.. زیاتر له‌ 3400 حاڵه‌تی نوێ تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران

10/08/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 400 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 484 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌دا تۆمار كراون.
راشیگه‌یاندووه‌، دوو هه‌زار و 15 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 72 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
تائێستا 153 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ 109 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و پێتح هه‌زار و 464 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group