نه‌وا
موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ره‌وتى سه‌در، كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانیى عیراقی هه‌یه، مۆڵه‌تی 100 رۆژ ده‌داته مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ دیاركردنى سوربونى له‌سه‌ر كاره‌كانى.
محه‌مه‌د ساڵح عیراقى وته‌بێژى موقته‌دا سه‌در بڵاویكردوه‌ته‌وه، به سه‌درم وتوه ده‌وترێت پێشتر ماوه‌ى 100 رۆژتان بۆ ئیسلامییه‌كان دیارى كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و 100 رۆژه‌تان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانێكى مه‌ده‌نى دیارى نه‌كردوه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، سه‌در وتویه‌تى سوره له‌سه‌ر دیاریكردنى ئه‌و ماوه‌یه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاش، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى جدییه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى و هیواخوازیشه دڵى به خۆشه‌ویستى نیشتمان به‌هێز بێت.
وته‌بێژه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، به سه‌ركرده‌ی ره‌وتى سه‌دری وتوه، ئه‌و واده‌یه دیارى بكه‌ن؟، ناوبراو به به‌ڵێ وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه و وتویه‌تى "له منه‌وه 100 رۆژه‌كه رابگه‌یه‌نن".