نه‌وا
به‌پێى رۆژنامه وه‌رزشییه‌كان، ئارسن ڤینگه‌ر راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى ئهرسیناڵى ئینگلیزى داوایه‌كى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ره‌تكردوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى راهێنه‌رایه‌تى تیمه‌كه‌یان.
ڤینگه‌ر دواى دوو ده‌یه له راهێنهرایهتیكردنى ئه‌رسیناڵ له‌ساڵى 2018 یانه ئینگلیزییه‌كه‌ى جێهێشت و تائێستاش پۆستى راهێنه‌رایه‌تى هیچ یانه‌یه‌كى دیكه‌ی وه‌رنه‌گرتوه و له‌ئێستادا پۆستێكى ئیدارى له یه‌كێتى تۆپى پێى جیهانى "فیفا" هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی le10sportى فه‌ره‌نسى بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردودا ڤینگه‌ر چه‌ند گرێبه‌ستێكى پێشكه‌شكراوه یه‌كێك له‌وانه له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوو كیكى سیێتین راهێنه‌رى ئێستاى یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه نه‌یتوانى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وا له پۆسته‌كه‌ى دورده‌خرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، ڤینگه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ره‌تكردوه‌ته‌وه، چونكه بڕواى به پرۆژه‌كه‌ى ئه‌و یانه‌یه و ئه‌و ئیستیغلالكردنهى له پۆستى راهێنه‌رى یانه‌كه‌دا ده‌كرێت، نییه.
پێشتر ئارسین ڤینگه‌رى ته‌مه‌ن 70 ساڵ هیواى ئه‌وه‌ى خواستبو جارێكى دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ راهێنان.