نه‌وا
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی هێزه‌كانیان له حه‌فتانین و خانتور 5 سه‌ربازی توركیا كوژران، ده‌شڵێت، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی پاسه‌وانی سنور، كه شه‌هیدكران، كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌په‌گه‌دا هه‌بووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ئاڵای عیراقی پێوه‌بووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێزه‌كانیان له رۆژی 11ی ئاب، له دژی سه‌ربازانی سوپای توركیا كه له ناوچه‌ی خانتور جێگیر ببوون، چالاكیان ئه‌نجامدا و له‌و چالاكیه‌دا سێ سه‌رباز كوژران.
هه‌روه‌ها له چالاكیی گه‌ریلاكانیاندا له چه‌لێ و خانتور دوو سه‌ربازی دیكه‌ی توركیا كوژراون.
له‌باره‌ی بۆردومانی توركیا و كوژرانی دوو ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێكی پاسه‌وانی سنوری عیراق له سیده‌كان له 11ی ئه‌م مانگه، هه‌په‌گه رایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاڵای فه‌رمیی عیراق له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی سوپای عیراق هه‌ڵواسرابوو، به‌ڵام سوپای توركیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگاداربوون، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان كرده ئامانج، چونكه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌په‌گه هه‌بوو، له‌و هێرشه‌شدا هه‌م له سوپای عیراق هه‌م له گه‌ریلاكانی ئه‌وان شه‌هید بوون.