عیراق لە دژی هێرشەكانی توركیا داهای پاڵپشتی لە وڵاتانی عەرەبی دەكات

14/08/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی عیراق داوای هەڵوێست لە هەریەك لە ئیمارات و بەحرەینیش دەكات دژی هێرشەكانی توركیا بۆسەر خاكی وڵاتەكەی.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەیپەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەك لە عەبدولـلەتیف زەیانی وەزیری دەرەوەی بەحریەن و شێخ عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیماراتی عەرەبی كردووە و داوای كردووە، كە ئەو وڵاتانە، هەڵوێستیان هەبێت بۆ پاڵپشتی ئاسایش و سەروەریی عێراق و دوپاتیكردووەتەوە، كە پێویستە توركیا پابەند بێت بە ڕاگرتنی هێرش و پێشێلكارییەكان و كشاندنەوەی هێزە لەسەر خاكی عێراق.
لای خۆیانەوە وەزیرانی دەرەوەی بەحرەین و ئیمارات دووپاتیانكردووەتەوە كە هەڵوێستی وڵاتەكانیان پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەروەریی عێراقە، هەروەها سەركۆنەی دەستدرێژیەكانی دەوڵەتی توركیایان كردووە و بە پێویستیان زانیوە بە پەلە هێرش و داگیركاریەكانی لەسەر خاكی عێراق ڕابگرێت.
پێشتریش فوئاد حسێن پەیوەندیی بە كۆمكاری عەرەبی و بەشێك لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب كرد كە پاڵپشتی عێراق بكەن لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا و فشار بكەن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرش و پێشێلكاریانەی سوپای توركیا دەیانكاتە سەر ئاسایش و سەروەری عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group