عیراق.. ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا 300 هه‌زاری تێپه‌ڕاند

پێش 1 هەفتە عێراق

نه‌وا
به‌تۆماركردنی زیاتر له‌ چوار هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا ژماره‌ی تووشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ عیراق 300 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و  357 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبوان بۆ 303 هه‌زار و 59 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌.
هه‌ر به‌ پێی راگه‌یه‌نراوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌، سێ هه‌زار و 895 كه‌سی تر له‌ تووشبوان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و به‌و پێیه‌ش تائێستا 237 هه‌زار و 241 كه‌س واته‌ 78.3%ی تووشبوان نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، 82 تووشبووی دیكه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ رووی زۆری ژماره‌ی گیانیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌، هه‌ر یه‌ك له‌ پارێزگاكانی دهۆك، سلێمانی و كه‌ركوك له‌ پله‌ی یه‌كه‌م تا سێهه‌می پارێزگاكانی عیراقدان.
تائێستا هه‌شت هه‌زار و 248 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له‌ عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group