نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، عێراق به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگدا دەگەڕێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، داواش له‌وڵاتان ده‌كه‌ن رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن و ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه كاروباری وڵاته‌كه‌یانه‌وه، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، رێگە نادەن له خاكه‌كه‌یه‌وه هێرشبكرێته‌سه‌ر هیچ وڵاتێك.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ تیمی رۆژنامه‌وانی یه‌كێتی ئه‌رووپا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا رایگه‌یاندوه، "عێراق خواستی له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا"، هه‌روه‌ها داواشی له كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كان کردوە بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌تایبه‌تیش له بواری وزه و پیشه‌سازی نه‌وتی و غازی رو له عێراق بكه‌ن.
فوئاد حوسێن وتویه‌تی، عێراق به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگدا دەگەڕێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، داواش له‌وڵاتان ده‌كه‌ن رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن و ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه كاروباری وڵاته‌كه‌یانه‌وه، رێگەش نادەن له خاكه‌كه‌یه‌وه هێرشبكرێته‌سه‌ر هیچ وڵاتێك.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، عێراق روبه‌ڕوی چه‌ندین قه‌یران و ئاسته‌نگی گه‌وره بوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش تیرۆر و قه‌یرانی دارایی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
باسی له‌وه‌شكردووه، دابه‌زینی نرخی نه‌وت وایكردوه، قه‌یرانی ئابوری له عێراق سه‌رهه‌ڵبدات، هاوکات مه‌ترسیه‌كانی رێكخراوی چه‌كداری داعش له‌سه‌ر عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش ماون، له‌ئێستاشدا له عێراق و سوریا و وڵاتانی ئه‌فریقیا هه‌وڵی خۆڕێكخستنه‌وه ده‌ده‌ن.