وەزیری دارایی هەرێم دوو بڕیاری دەرکرد

17/09/2020

 نه‌وا

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ دوو فه‌رمانی وه‌زاریدا، دوو بڕیاری نوێ راده‌گه‌یه‌نێت. 

  • لەیه‌كێك له‌ نوسراوه‌كاندا به‌ ژماره‌ (4112) كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 17/9/2020 ده‌رچووه‌ و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە هاتوە، "بڕیارماندا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر کێشەی بانکی منارە بە سەرۆکایەتی (هێمن شوکر مەحمود) لە دیوانی وەزارەت و ئەندامێتی (هۆشەنگ مەغدید ئەحمەد) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری یاسایی و فریاد فاخر محەمەد لە بانکی سەروەران و نوێنەری سەرۆکایەتی داواکاری گشتی".
    لە نوسراوێکی دیکەدا به‌ ژماره‌ 4113 وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە گواستنەوەی راژەی (مەزهەر جەعفەر سدیق) بەڕێوەبەری بانکی بێخاڵ بەناونیشانی (بەڕێوەبەری پێشکەوتو) بۆ بانکی منارە و دانانی بە بەڕێوەبەر.
    هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا هاتووه‌، بڕیاریداوە بە هەڵسانی (هونەر سابر عەزیز) فەرمانبەر بە ناونیشانی (سەرۆکی تێبینەران) بە بەڕێوەبەری بانکی بێخاڵ بەوەکالەت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group