هەواڵگریی عیراق: بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی "قەناسی باشور" دەستگیركرا

20/09/2020 عێراق

نەوا
ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد، بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ئەو چەكدارەی رێكخراوی داعشیان دەستگیركردوە، كە بە "قەناسی باشور" ناسرابو.
ئاژانسەكە بەیاننامەیەكی لەبارەی پرۆسەی دەستگیركردنەكە بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە "مەفرەزەكانی ئاژانسەكە، كە خۆی لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی بەغدا دەبینێتەوە، بە هاریكاری هێزێكی ئاسایشی سلێمانی لە پرۆسەیەكی هەواڵگریی هاوبەشدا توانییان یەكێك لە تیرۆریستە داواكراوانی داعش دەستگیربكەن".
ئەو كەسەی دەستگیركراوە، بە "قەناسی باشور" ناسراوە و لە "ویلایەتی باشور – كەرتی فاروق"ی رێكخراوی داعش كاری كردوە، لە ناوچەی بەحیرات و جەرف لە باشوری عیراق چەكی قەناسی دژی هێزە ئەمنییەكان بەكارهێناوە.
ئاژانسی هەواڵگریی عیراق ئەوەشی رونكردوەتەوە، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی ئاژانسی "ئەعماق"ی رێكخراوەكە بڵاویكردوەتەوە و لە رێگەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانەوە لەگەڵیدا، دانیناوە بە بەشداریكردن لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژی هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیانی مەدەنی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group