عیراق.. زیاتر له‌ 5 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

پێش 4 هەفتە عێراق

نه‌وا
له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له‌ 5 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كرا، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی تۆمار كراوه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژنێری رابردوودا پێنج هه‌زار و 55 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ تۆمار كراون.
راشیگه‌یاند، 72 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سێ هه‌زار و 231 تووشبووی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
تائێستا 332 هه‌زار و 635 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ نزیكه‌ی 265 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌شت هه‌زار و 754 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group