وەزیری گەنجینەی ئەمریكا: تا دوو هەفتەی تر ئێران هیچ شتێكی نامێنێت

52 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سكۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە نوێترین لێدوانێدا دەڵێت، ئابوریی ئێران لەماوەی دوو هەفتەدا رەنگە بگاتە قۆناغێك كە هیچ شتێكی نەمێنێت تا مامەڵەی پێوە بكات، بۆیە تاران نزیكبوەتەوە لەڕادەستكردنی دوایین بارە نەوتییەكانی بەهۆی پەرەسەندنی فشارو سزاكانی ئەمریكاوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، نزیكەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران هێشتا لە دەریادان و پێشبینی كراوە پڕۆسەی رادەستكردنی نەوت بە چین لەماوەی دوو هەفتەی داهاتودا كۆتایی پێبێت.
بێسنت رونیشیكردوەتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بڕە نەوتەی كەماویەتی لە دەریادا ئێران هیچ شتێكی دیكەی بۆ نامێنێتەوە تا لە بەرامبەر شتێكی تردا ئاڵوگۆڕی پێوە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group