نه‌وا
پاپای ڤاتیكان داوا ده‌كات كاتێك ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ئاماده‌كرا بۆ كوتانی خه‌ڵكی، پێویسته سه‌ره‌تا له خه‌ڵكانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت بدرێت.
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان له وتاره‌كه‌یدا بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی جیهان كرد هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بده‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه و پـێداویستییه گرنگه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه.
وتیشی "ئه‌گه‌ر بێت‌و بڕیاربدرێت كێ ده‌بێت یه‌كه‌مجار ڤاكسینه‌كه‌ی لێبدرێت، ئه‌وا پێویسته خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌و كه‌سانه بن كه زۆرجار جیاوازییان له به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، چونكه بێ ده‌سه‌ڵاتن و سه‌رچاوه‌ی ئابورییان نیـیه".
له‌ئێستادا ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن ئابورییه‌كی به‌هێزن، هه‌وڵده‌ده‌ن به زووترین كات ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان ده‌ستبكه‌وێت تاوه‌كو سنورێك بۆ نه‌خۆشییه‌كه له وڵاته‌كانیان دابنێن و ژیانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه.