نه‌وا
نوسه‌رێكی ئه‌مریكی ئاشكرایده‌كات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان هۆشداری داوه له‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له عیراق داده‌خه‌ن.
ده‌یڤید ئیگناتیۆس نوسه‌ری ئه‌مریكی و شاره‌زا له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له وتارێكدا، كه له رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هۆشداری داوه له‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له عیراق داده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هه‌وڵی زیاتر نه‌دات بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشه موشه‌كیانه‌ی ده‌كرێنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا".
ده‌شڵێت "داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق له‌وانه‌یه ببێته‌مایه‌ی بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئێران و له‌هه‌مانكاتدا له‌وانه‌یه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانیی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ئێران پاڵپشتییان ده‌كات".
ده‌یڤید ئیگناتیۆس پێشبینی ده‌كات عیراق ئه‌و گۆڕه‌پانه بێت، كه له‌وانه‌یه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتوودا، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مریكاو ئێرانی تیایدا بته‌قێته‌وه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش ببێته روداوێكی له‌ناكاوی ئۆكتۆبه‌ر به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا".
ئه‌وه‌شی نوسیوه "كوژرانی هه‌ر ئه‌مریكییه‌ك له عیراق، ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپ ناچارده‌كات هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌نجامبدات و هه‌روه‌ها روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، وه‌ك مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای ده‌كات، ئێران ناچارده‌كات وه‌ڵامی توند و به‌هێزی هه‌بێت".