نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌م مانگه په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه‌وه هه‌یه.
وەزارەتی دارایی عێراق له‌نوسراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ناتوانن موچەی فەرمانبەران دابین بکەن بەهۆی نەبوونی پاره‌ی نه‌ختینه لە بانکی ناوەندی تا ئەوساتەی پەرلەمان ڕاستاندن لەسەر یاسایی قەرزکردن دەکـات.
راشیگه‌یاندووه، لە ئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنی نەخشە رێگەیەکی تایبەت دەکات بۆ خەرجکردنی شایستە داراییە بنەڕەتییەکانی سێ مانگی داهاتوی ئەمساڵ و بەمزوانە نەخشە رێگاکە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان و هەر کات پەسەندکرا دەتوانین گرەنتی موچە و شایستە داراییەکان بە تەواوەتی بکەین.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دڵنیایی ئەوە دەدەنە هاوڵاتیان بەوپەڕی تواناوە لە هەوڵی گرەنتیکردنی شایستە داراییەکاندان و هەوڵدەدەن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دابەشیبکەن و لەپێشینەیان دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتییە.
ئێستا فه‌رمانبه‌رانی عێراق نه‌یانتوانیوه موچه‌ی مانگی ئه‌یلول وه‌ربگرن، هاوكات پشكی هه‌رێم كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه له به‌غداوه ڕه‌وانه‌وه هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه.