نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ته‌ئكیدده‌كاته‌وه له‌وه‌ی پابه‌ندن به دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌و مانگانه‌ی له‌مساڵدا ماون.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا پابه‌ندبونه‌كه‌ی خۆی دوپاتكردوه‌ته‌وه و رونیكردوه‌ته‌وه، نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ پاره‌داركردنى موچه و خه‌رجییه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سێ مانگى كۆتایی ئه‌مساڵ داده‌نێن، هه‌روه‌ها ئاماده‌یه بۆ دانان و ته‌واوكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 و ناردنى بۆ په‌رله‌مانى عیراق.
بۆ یه‌كه‌مجار موچه‌ى مانگى ئه‌یلولى فه‌رمانبه‌رانی عیراق دواكه‌وت و دواى 45 رۆژ موچه دابه‌شكرا، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى زۆرى هاووڵاتیان و ژماره‌یه‌كى زۆر په‌رله‌مانتارى لێكه‌وته‌وه و داواش له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كرێت دوباره‌نه‌بێته‌وه، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش داواى په‌سندكردنى پرۆژه‌یاساى قه‌رز ده‌كات، كه ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كردوه.