نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و خاوى برێنت 1%ى نرخه‌كه‌ى زیاد كرد و یه‌ك به‌رمیل نزیك 41 دۆلار بوه‌وه .
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسى رۆیته‌رز، دواى چه‌ندین زیانى یه‌ك له‌دواى یه‌ك له‌ماوه‌ى رابردودا، رۆژى سێشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه.
ئه‌وه‌ش هاتوه، خاوى برێنت 1%ى نرخه‌كه‌ى زیادى كردوه و یه‌ك به‌رمیل به 40 دۆلار و 88 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى ئه‌مریكى به‌هه‌مان رێژه به‌رزبوه‌ته‌وه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشتوه‌ته 38 دۆلار و 93 سه‌نت، به‌رمیلێك خاوى تێكه‌ڵه‌ى ئۆپێكیش به 40 دۆلار و 91 سه‌نته.
به‌هۆى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردودا، نرخى نه‌وت دابه‌زینى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌بینى و ته‌نها رۆژى دووشه‌ممه 3%ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستدابوو.