نەوا
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشكرایكردەكات، بارودۆخی تەندروستی و رێوشوێنی ئەو كۆچەرانەی لەلایەن هێزی دەریایی میسرەوە رزگاركران، زۆر باشە.
ئاری جەلال لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، بەردەوامن لەبەدواداچون و زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو كۆچەرە كوردانەی لە رۆژی 21-10 لەدەریای سپیی ناوەڕاست لەلایەن هێزی دەریایی میسریەوە رزگاركران و دواتر لەو وڵاتە دەستبەسەر كران.
سەرپەرشتیاری دەزگای لوتكە ئاشكراشیكردوە، "پێیان راگەیاندوین رەوشی ئەو كۆچبەرانە زۆرباشن و هیچ كێشەیەكی تەندروستی و جێگا و ڕێگایان نییە، تەنها لەرووی یاساییەوە لێكۆڵینەوەكان تەواو نەبون، چاوەڕوانی ئەوەین لێكۆڵینەوەكان كۆتاییان بێت و دواتر ئاسانتر دەتوانین كار بۆ ئازادكردنیان و گەڕاندنەوەیان بكەین".
ئاری جەلال تەئكیدیشی كردوەتەوە، "كەسوكاری ئەو كۆچەرانە دڵنیادەكەینەوە رۆڵەكانیان بێ كێشە و گرفتن و سەلامەتن، لەئایندەیەكی نزیكدا هەواڵی گەڕانەوەیان پێڕادەگەیەنین".