نه‌وا
كامالا هاریس بووه یه‌كه‌م ژن له‌مێژووی ئه‌مریكادا پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ربگرێت، ده‌ڵێت، "یه‌كه‌م ژنم ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرم، به‌ڵام دوا ژن نابم".
له میانی وتاری سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، كامالا هاریس بڕیاری جۆ بایدن-ی بۆ دیاریكردنی وه‌ك جێگری سه‌رۆك به‌رز راگرت، باسی له گرنگیی رۆڵی ژنان كرد له ژیانی سیاسیی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌ت ژنانی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی، وه‌كو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیی دیموكراسییه‌تی ئه‌مریكا وه‌سفیكردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له چه‌ندین دۆخدا رۆڵیان نادیده ده‌گیرێت.
بۆیه هاریس بڕیاره‌كه‌ی بایدنی به ئازایانه ناوبرد، كه یه‌كێك له سه‌ختترین به‌ربه‌سته‌كانی وڵاته‌كه‌ی شكاند و ژنێكی وه‌ك جێگری سه‌رۆك دیاریكرد، وتی، "پێده‌چێت یه‌كه‌م ژن بم ئه‌و پۆسته وه‌ربگرم، به‌ڵام دوا ژن نابم".
كاماڵا هاریس له دایك و باوكێكی جامایكی و هندی هاتوه‌ته دنیاوه، یه‌كه‌م كه‌سایه‌تیی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئاسیاییه پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ربگرێت.