قەرەیلان: لە ئێستادا توركیا پڕۆسەی ئاشتی هەڵپەساردوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند، دەوڵەتی توركیا كە هەنگاوی كۆنكرێتی نانێت و رادەستبون دەسەپێنێت، پڕۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیكی راوەستاندوە، دیاریكردنی پێگەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هەنگاوە یاساییەكان مەرجن بۆئەوەی پرۆسەكە بەرەو پێشەوە بچێت.
موراد قەرەیلان لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی رۆژی ١ی ئایار، رۆژی جیهانیی كرێكاران و سەبارەت بە چارەنوسی پرۆسەی ئاشتی بڵاویكردوەتەوە رایگەیاندوە، لە دۆخی ئێستادا پڕۆسەكە هەڵپەسێردراوەو رایانوەستاندوە، ئەوەی كە دەیبینن بەئاشكرا دیارە كە لەژێر كاریگەری روداوە هەرێمییەكان و هەندێك قۆناغی ناوخۆیی، هێزە بڕیاردەرەكانی پڕۆسەكە ئەمەیان بە گونجاو زانیوە، بۆیە هەنگاونانیان راوەستاندوە یان دوایان خستوە، وێڕای راپۆرتی فەرمی كە لەئەنجامی كاری مانگانەی كۆمسیۆنەكە لەپەرلەمان ئامادە كراوە بەرەوپێش نەبردنی پڕۆسەكە هیچ رونكردنەوەیەك هەڵناگرێت.