نه‌وا
رێكخراوی پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستگیركردنی سێ ئه‌ندامی كوردی رێكخراوه‌كه‌یان له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ربڕی.
پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا هه‌ر یه‌ك له محه‌مه‌د ئورسهلهندی، سوڵتان مه‌رجان و هه‌رده‌م تاتڵیسوی ئه‌ندامانی پێنی كوردی سه‌ر به پێنی نێونه‌ته‌وه‌ییان ده‌ستگیركردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، حكومه‌تی توركیا به بیانووی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی نایاسایی ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی پێن و ده‌یان كه‌سی تریان ده‌ستگیركردووه و له رابردووش‌دا به هه‌مان پاساو چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤی ده‌ستگیركردووه.
پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی توركیا به هه‌وڵێك بۆ زیاتر به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین سه‌ركوتی ره‌خنه‌گران ناوبردوه.
رۆژی هه‌ینی داواكاری گشتیی توركیا فه‌رمانی گرتنی بۆ 101 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) دهركردو له‌و چوارچێوه‌دا زیتر له 70 كه‌س كه 24 كه‌سیان پارێزه‌رن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی كورد ده‌ستگیركران.