بڕیار له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندنی قوتابخانه‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌درێت

29/11/2020

نه‌وا
بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت، بە نووسراوی فەرمی داوایان كردووە كە وەزارەتی پەروەردە ھاوشێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، كرێی خوێندنی قوتابخانە ئەھلییەكان 15 هەتا 25% كەم بكرێتەوە، وەزارەتی پەروەردەش تاووتوێی دەكات و بڕیاری لەبارەوە دەدات.
گەلاوێژ عوبێد بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاند: "دوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان، بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە كە ھاوشێوەی زانكۆ و پەیمانگاكان كرێی خوێندنی قوتابخانە ئەھلییەكان 15 بۆ 25% كەم بكرێتەوە".
بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان وتیشی: "چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەكەین بڕیار لەوبارەیەوە بدات و بڕیارە ئەوانیش تاووتوێی داواكارییەكە بكەن و وەڵامی ئێمە بدەنەوە، بەڵام گەشبینین كە وەڵامیان ئەرێنی دەبێت و كرێیەكە بە ھۆی ئەو دۆخەوە كەم دەكەنەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group