وەزیری تەندروستی: بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی هانتا هەمو رێگایەك گیراوەتەبەر

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەكی گواستراوەیەو لەڕێگەی ئەو كەسانەوە دەگوازرێتەوە كە بەركەوتنیان لەگەڵ قرتێنەرەكانی وەك مشك و جرجدا هەیە، بەپێی راپۆرتەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رێژەی مردن بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لەنێوان 20% بۆ 50%یە.
وەزیری تەندروستی لەلێدوانێكدا بۆ سایتی فەرمی پارتی دڵنیایی داوەو وتویەتی،  لە وەزارەتی تەندروستی بە وردی چاودێریی رەوشەكە دەكەن و بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەدواداچونی بۆ دەكەن، تائێستا هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.
سامان بەرزنجی ئەوەشی باسكردوە، 'ئامادەكاریی تەواو لە هەمو پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان كراوەو رێكاری پێویست گیراوەتەبەر، داواش لە هاوڵاتیان دەكەن رێكارەكانی خۆپارێزی بگرنەبەر، بەتایبەتی ئەوانەی بەركەوتنیان لەگەڵ قرتێنەرەكاندا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group