لوتكه‌ی ئێڤه‌رێست 73 سانتیمه‌تر له‌و ئاسته‌ به‌رزتره‌ كه‌ پێشتر تۆماركراوه‌

09/12/2020 هەمەڕەنگ

نه‌وا
له‌ پێوانه‌كردنێكی نوێدا ده‌ركه‌وتوه‌ لوتكه‌ی ئیڤه‌رێست، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نیپاڵ-ه‌وه‌، 73 سانتیمه‌تر له‌و پێوانه‌یه‌ به‌رزتره‌، كه‌ پێشتر دیاریكرابو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "ئاسیان نیوز ئینته‌رناشناڵ" پرادیپ كومار گیالا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نیپاڵ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی پێوانه‌كردنێكی نوێ، به‌رزیی لوتكه‌ی ئێڤه‌رێست، هه‌شت هه‌زار و 848 مه‌تر و 86 سانتیمه‌تره‌.
به‌وپێیه‌ش لوتكه‌كه‌ 73 سانتیمه‌تر له‌و پێوانه‌یه‌ به‌رزتره‌، كه‌ پێشتر تۆماركرابو.
جێی ئاماژه‌یه‌ تیمێكی چینی بۆ پێوانه‌كردنی به‌رزیی لوتكه‌ی ئێڤه‌رێست، له‌ حه‌وتی ئایاری رابردودا گه‌یشته‌ لوتكه‌كه‌ و له‌ڕێی ئامێری "جی.پی.ئێس" و چه‌ند ئامێرێكی دیكه‌وه‌ به‌رزترین خاڵی لوتكه‌كه‌یان پێواوه‌ و بۆیان ئاشكرابوه‌ 73 سانتیمه‌تر له‌ پێوانه‌ی پێشو به‌رزتره‌.
پێشتریش لوتكه‌كه‌ له‌ ساڵی 1975 و ساڵی 2005دا پێوانه‌ كرابو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group