نه‌وا
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌ت رێكخستنه‌وه بۆ داهات و خه‌رجیه‌كان ده‌كات و هه‌ركاتێك داهات ئاماده‌بوو، موچه دابه‌شده‌كات، ده‌شڵێت: قاچاخچێتی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان و به‌بێ جیاوازی ده‌بێت بنبڕ بكرێت له‌هه‌رشوێنێك بێت.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا وه‌زیرانی پلاندانان و دارایی كۆمه‌ڵێك پێشنیاریان پێشكه‌شكرد، كه باس له‌داهاته‌كان و رێكخستنیان ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا، حكومه‌ت بڕوای به‌وه‌یه ئه‌م جۆره پرۆژه‌یاسایانه بۆ به‌دیهێنانی شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری بێت، له‌و روه‌شه‌وه به‌ر له زیاتر له‌مانگ و نیوێك هه‌ردو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راسپاردبو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قاچاخچێتی كاریگه‌ری كردوه‌ته سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان و به‌بێ جیاوازی ده‌بێت بنبڕ بكرێت له‌هه‌رشوێنێك بێت، له‌و روه‌شه‌وه هه‌وڵی جدی ده‌نرێت و پێویسته هه‌مولایه‌كیش هاوكار بێت.
به‌وته‌ی جوتیار عادل، داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوو جۆرن ئه‌وانیش نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی كه نا نه‌وتی په‌یوه‌سته به گومرگ و باجی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه، ده‌بێت هه‌موی دیراسه بكرێت بۆئه‌وه‌ی بودجه به‌شه‌فافی بۆ خه‌ڵكی خۆمان ئاشكرابكه‌ین و توانای دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بخه‌ینه‌ڕو. ناوبراو له‌باره‌ی به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، وتی، "له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نۆیه‌م ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێكبكه‌وێت، هه‌مو ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور له‌سه‌ریه‌تی جێبه‌جێیكردوه، كه پێكدێت له 250 هه‌زار به‌رمیل و نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ، هیوادارین ئه‌و پرۆژه‌یاسایه له‌په‌رله‌مانی عێراق تێپه‌ڕێندرێت، هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتنی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه كردوه و به‌مه‌ش ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه‌یه، چ له‌سه‌ر ئاستی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌گه‌ڕخستنی هه‌مو هه‌وڵه‌كان".
جوتیار عادل سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش هێمای بۆ ئه‌وه‌كردووه، "ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم پێشتریش جه‌ختمانكردوه‌ته‌وه هه‌مو هه‌وڵێك ده‌خرێته‌گه‌ڕ بۆ دابینكردنی موچه و خراوه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی كاری حكومه‌ته‌وه، له‌و روه‌شه‌وه هه‌رێم هه‌مو هه‌وڵێك ده‌درێت، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌مو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی موچه‌یه، له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش به‌مزوانه بابه‌تی دابه‌شكردنی موچه ئاشكراده‌كات".
وتیشی، "حكومه‌تی هه‌رێم هه‌مو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆ موچه، وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ئاماده‌كاری ده‌كات، هه‌ركاتێك داهات هات و ئاماده‌بوو، حكومه‌تی هه‌رێم موچه دابه‌شده‌كات".