نه‌وا
وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئەرکی خانەو ئۆرگانەکانی گۆڕانە گوێ لە رەخنەو سەرنج و دیدگای جیاوازی هەڵسوڕاوان بگرێت، ده‌شڵێت: هەنگاوی دروست و ئسوڵی لە پێناو بەهێزکردن و هەستانەوەی گۆڕان دەرگاکردنەوەیە بەروی دیالۆگێکی ناوخۆیی بەرهەمدار و بێمەرج.
عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه "کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی زەحمەتکێشی دڵسۆز ویستیان سەردانی گۆڕی کاک نەوشیروان بکەن و لەوێوە پەیامێک ئاراستەی خانەی راپەڕاندن بکەن، بەداخەوە بەدەر لە ویستی ئێمە رێگەیان پێنەدرابوو ویستەکەیان جێبەجێ بکرێت.
عه‌دنان عوسمان جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه، ئەرکی خانەو ئۆرگانەکانی گۆڕانە گوێ لە رەخنەو سەرنج و دیدگای جیاوازی هەڵسوڕاوان بگرێت. ده‌شڵێت: هەنگاوی دروست و ئسوڵی لە پێناو بەهێزکردن و هەستانەوەی گۆڕان دەرگاکردنەوەیە بەروی دیالۆگێکی ناوخۆیی بەرهەمدار و بێمەرج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەو هیوایەی گۆڕان و رابەرایەتیەکەی، دەست بگرێت بەو نەریتە نەوشیروانیە قوڵەی رێزگرتن لە جیاوازیەکان، دەرگا دانەخستن بەروی بۆچون و ئیجتیهادی تر.
جێی باسه رۆژی پێنجشه‌ممه 14/1/2021 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، نوێنه‌ری هه‌ڵسوڕاوانی ناڕازی گۆڕان رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر رێبازی نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی، كه بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستبو لایداوه و به رێچه‌ك و ئاقارێكی جیاوادا ده‌ڕوات، وتیشی: به‌هۆی خراپی ئه‌دای ئێستای گۆڕانه‌وه، پێویسته به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌كه ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه و بزوتنه‌وه‌كه‌ش راده‌ستی لیژنه‌یه‌كی كاتی بكرێت تاوه‌كو هه‌ڵبژاردن بۆ رێكخه‌ر و سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێ ده‌كرێت.