عێراق.. 823 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران

19/01/2021 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 823 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و 9 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/1/2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، 823 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 609 هه‌زار و 852 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 9 تووشبوو له‌ سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان تائێستا گه‌یشتۆته‌ 12 هه‌زار و 962 كه‌س.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 813 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ تائێستا 573 هه‌زار و 11 تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group