ته‌ندروستی عێراق ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

21/01/2021 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 809 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و 9 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/1/2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، 809 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 611 هه‌زار و 407 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 9 تووشبوو له‌ سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان تائێستا گه‌یشتۆته‌ 12 هه‌زار و 977 كه‌س.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 805 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ تائێستا 576 هه‌زار و 725 تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group