نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخی كچی حاكمی دوبه‌ی ده‌كات

پێش 3 هەفتە جیهان

نه‌وا
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرای كرد، كه‌ له‌ باره‌ی دۆخی كچی حاكمی دوبه‌یه‌وه‌ ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ پێشتر باسی له‌وه‌كردبوو، كه‌ له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.
له‌تیفه‌ محه‌مه‌د كچی حاكمی دوبه‌ی له‌ چه‌ند په‌یامێكی ڤیدیۆییدا باسی له‌وه‌كردووه‌، كه‌ دوای شكستی هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ڵاتن له‌ ئیمارات له‌ ساڵی 2018ه‌وه‌، له‌ لایه‌ن باوكیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.
له‌تیفه‌ محه‌مه‌د له‌و په‌یامه‌ ڤیدیۆییانه‌دا نیگه‌رانی خۆی له‌ چاره‌نوسی ده‌ربڕیبوو، به‌ دووریشی نه‌زانیبوو كه‌ له‌ناو ده‌برێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوكان رایگه‌یاندووه‌، سه‌باره‌ت به‌ دۆخ و چاره‌نوسی له‌تیفه‌ به‌ فه‌رمی پرسیار ئاراسته‌ی حكومه‌تی ئیمارات ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم حاكمی دوبه‌ی و شازاده‌ی جێنشینی ئیماراته‌ و به‌ یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان داده‌نرێت و ساڵی 2019 یه‌كێك له‌ هاوسه‌ره‌كانی به‌ره‌و به‌ریتانیا هه‌ڵات و تۆمه‌تباری كرد به‌ توندوتیژی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group