نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى ویستویانه له رێگه‌ى خۆهه‌ڵدانه به‌رده‌م ئۆتۆمبێل و داواكردنى پاره لێیان فێڵ له هاوڵاتیان بكه‌ن چه‌ند كه‌سێك له شارى به‌غدا ده‌ستگیركران، بۆ ئه‌وه‌ش پێشتر ده‌ستى خۆیان شكاندوه.
سه‌ركردایه‌تى پۆلیسى به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى كه‌رخ گروپێك ساخته‌چى و فێڵبازیان دهسستگیر كردوه كه پێشتر ده‌ستى خۆیان شكاندوه و دواتر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خۆیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه به‌رده‌م ئۆتۆمبێلى هاوڵاتیان.
رونیشكراوه‌ته‌وه: دواى ئه‌وه‌ى ده‌برێنه نه‌خۆشخانه له پشكنیندا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ڕاستى ده‌ستیان شكاوه، بۆیه شۆفێر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و داواى پاره‌یان لێده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا رێوشوێنى یاسایى دژیان ناگرنه‌به‌ر.
پۆلیسى به‌غدا جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: تۆمه‌تباران دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و رێوشوێنى یاسایى دژیان گیراوه‌ته‌به‌ر.