نه‌وا
په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی چینی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی مسوڵمانی ئه‌و وڵاته‌ی به جینۆساید ناوبرد.
بڕیارنامه‌ی به جینۆساید ناساندنی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی په‌كین له‌گه‌ڵ مسوڵمانانی چین، له په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا به ده‌نگی 266 كه‌س تێپه‌ڕێنرا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا و به‌شێك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی رایانگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌دا نین.
پێشبینی ده‌كرێت تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕیارنامه‌یه گرژی بخاته په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و كه‌نه‌داوه.
باڵیۆزی چین له ئۆتاوا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دای به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی ناوبردووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینیش رایگه‌یاندوه، نامه‌یه‌كی توندی ناڕه‌زایه‌تیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا كردووه و تۆمه‌تی جینۆسایدی مسوڵمانی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ حكومه‌تی چین نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن مسوڵمانی له پارێزگای سین كیانگ له كه‌مپه زۆره‌ملێكان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان رووبه‌ڕووی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه ده‌بنه‌وه و كاری زۆره‌ملێیان پێده‌كرێت.
حكومه‌تی چین رایگه‌یاندووه، ئامانجی له دروستكردنی كه‌مپه‌كان دورخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی مسوڵمانه له بیری توندڕه‌ویی و سه‌رجه‌م ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشی له‌و باره‌وه به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی ناوبردووه.