توركیا.. په‌نابه‌رێكی كورد ماتۆڕسكیلێكی یه‌ك تایه‌ دروست ده‌كات

28/02/2021 هەمەڕەنگ

نه‌وا
هونەرمەندی شێوه‌كار، عه‌لی موتیعی‌ خه‌ڵكی شاری سه‌قز سەربە پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان کە لەئیستادا له‌ شاری وانی باكوری كوردستان ده‌ژیت، ئاسنه‌واڵه‌ی كردووه‌ به‌ په‌یكه‌ر و له‌ رێگای دروستكردنی ماتۆرێكی یه‌ك تایه‌وه‌ سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ خۆی راكێشاوه‌.
عه‌لی موتیعی له‌ 2007ه‌وه‌ ئێرانی جێ هێشتووه‌، دوای نۆ ساڵ مانه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، دواتر رووی كردووه‌ته‌ شاری وان و ماوه‌ی چوار ساڵه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌لیمبه‌ی شوێنكارێكی كردووه‌ته‌وه‌ و له‌وێ پارچه‌ ئاسنه‌كان ده‌كات به‌ په‌یكه‌ر و ده‌یان فرۆشێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ درێژه‌ی كاره‌ هونه‌رییه‌كانیدا ماتۆرێكی یه‌ك تایه‌ی دروست كردووه‌ و خستوویه‌تییه‌ گه‌ڕ ئه‌مه‌یش سه‌رنجی هاووڵاتییانی له‌ وان بۆ خۆی راكێشاوه‌.
عه‌لی موتیعی به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه‌ دوای ماندووبوون و ره‌نجكێشانێكی زۆر توانیوویه‌تی ئه‌و ماتۆره‌ دروست بكات كه‌ له‌ خه‌یاڵیدا بووه‌.
موتیعی به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ ئاسنه‌واڵه‌فرۆشه‌كان گه‌ڕاوه‌ و پارچه‌كانی ماتۆره‌كه‌ی كۆكردوونه‌ته‌وه‌،: "جگه‌ له‌ خانه‌واده‌كه‌م كه‌س پشتگیری نه‌كردووم بۆ ئه‌م كاره‌. هه‌ر پارچه‌یه‌كی ماتۆره‌كه‌ له‌ شوێنێكی جیاوازه‌وه‌ هاتووه‌. كه‌ خه‌ڵك ماتۆره‌كه‌ ده‌بینێت، سه‌ری سووڕ ده‌مێنێت. تێڕوانینی هاووڵاتییان مایه‌ی دڵخۆشی منه‌. به‌شێك له‌ هاووڵاتییان دێن وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گرن".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group