نه‌وا
خۆپیشاندانی به‌شێك له هاوڵاتیانی میانمار له دژی كوده‌تای سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وامه و رۆژی یه‌كشه‌ممه لانیكه‌م 18 خۆپیشانده‌ر به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كوژران.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له خۆپیشاندانه‌كه‌دا زیاتر له 30 كه‌سی تریش برینداربوون و به سه‌دان خۆپیشانده‌ریش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
رۆژی شه‌ممه‌ش خۆپیشانده‌رێك به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی میانمار بریندارببوو، ده‌یان خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركرابوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوای ئه‌وه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له میانمار داوای كرد كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی سه‌ربازی له‌و وڵاته بكه‌ن، سوپای میانمار نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی له وڵاته‌كه‌ی به تۆمه‌تی ناپاكی ده‌ركرد.
رۆژی یه‌كی شوبات سوپای میانمار كوده‌تای كرد و له‌و كاته‌شه‌وه به‌رده‌وام لایه‌نگرانی حكومه‌تی له‌كارلادراو به سه‌رۆكایه‌تی ئانگ سان سوچی به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان.
سوپای میانمار رایگه‌یاندووه، هۆكاری كوده‌تاكه‌یان بۆ بوونی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه.