ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم نابێت

03/03/2021

نەوا-
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پابەند نەبونی ئەنجومەنەكەی بە بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە لامەركەزی راگەیاند.
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو بڕیارانەی حكومەت كە دژی سیستمی لامەركەزیە رۆتین زیاد دەكات و پابەندی نابن.
وتیشی، ئەو بڕیارانە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانە و دژی سیستمی لامەركەزیە و حكومەتی هەرێم رۆتین بۆ هاوڵاتیان دروستدەكات و ئێمە بە تەواوی ئەو بڕیارانە رەتدەكەینەوە كە بۆ راستاندنی نوسراو و بەڵگەنامەكانی پارێزگاكە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرەوە دەركراوە.   

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group