نەوا-
پارێزگای هەولێر بڵاویكردوەتەوە، كاركردن لە پڕۆژەی دروستكردنی رێگای دوسایدی نێوان هەولێر-كۆیە بەچڕی بەردەوامە كە هەولێری پایتەخت بە قەزای كۆیەو لەوێشەوە بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە، ئامانج لێی گۆڕینی رێگایەكی یەكسایدی پڕمەترسییە، بۆ رێگایەكی دووسایدی سەردەمیانەو سەلامەت.
ئاماژەشیكردوە، رێگای دوسایدی نێوان هەولێر-كۆیە درێژییەكەی بە هەردو قۆناغەكەیەوە 48 كیلۆمەترە كە هەر سایدێكی پێكهاتوە لە 3 رێڕەو بەپانیی 12 مەتر بەشێوازێكی زانستی و پێشكەوتو دیزاین كراوەو ژمارەیەك پردو یەكتربڕی گرنگ لەخۆ دەگرێت، تائێستا 42٪ی كارەكانی جێبەجێكراوە بڕیاریشدراوە پێش وادەی دیاریكراوی خۆی كۆتایی پێبێت.