وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق دستگیركردنی 63 چه‌كداری داعشی راگه‌یاند

04/03/2021 عێراق

نه‌وا
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، لە میانی هەڵمەتەکانی کێوماڵکردن لە سێ پارێزگا، 63 چه‌كداری داعش دەستگیرکراون.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپا لە میانی هەڵمەتێکیی فراوانی گەڕان و پشکنینی لە هەرسێ پارێزگای دیالە و نەینەوا و کەرکووک، 63 چه‌كداری داعشیان دەستگیرکرد.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە 28 چه‌كداری داعش کە پارێزگای دیالە، 21 لە نەینەوا و 14ی دیکە لە کەرکووک دەستگیرکراون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراون بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group