نه‌وا
واسق سه‌لامی شاره‌زاى كه‌شناسى عێراق دڵنیایی له‌و شه‌پۆله گازه ژه‌هراویه ده‌دات كه روده‌كاته ئاسمانى عێراق و ناوچه‌كه و جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه، چڕییه‌كه‌ى زۆر نییه و مه‌ترسى نییه.
واسق سه‌لامى بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئه‌و شه‌پۆله گازه‌ى ڕوده‌كاته ئاسمانى عێراق چڕیه‌كه‌ى كه‌مه، بۆیه مه‌ترسى نییه، هه‌روه‌ها زۆر له ئاسمانى عێراقدا نامێنێته‌وه و تێده‌په‌ڕێت.
شاره‌زایان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن: پێویست به هیچ ترسێك ناكات و گازه‌كه لاوازه و له چینه به‌رزه‌كانى سه‌ره‌وه‌یه، هه‌ربۆیه رێكخراوه‌كانى كه‌شناسى جیهانى هۆشداریان نه‌داوه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، پێشتر بڵاوكرایه‌وه كه شه‌پۆلێكى گازى شه‌هراوى دوانه ئۆكسیدى كبریت كه به‌هۆى گڕكانه‌وه له ئیتاڵیا دروستبوه به‌ره‌و ناوچه‌كه دێت و روده‌كات ئاسمانى وڵاتى شام و عێراق و توركیا.