مردن بە كۆرۆنا سێ ملیۆن كەسی تێپەڕاند

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا
لەسەرتاسەری جیهان ژمارەی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە سەرووی سێ ملیۆن كەس.
بەپێی ئامارەكان لە ئەمریكا نزیكەی 600 هەزار كەس و لە بەرازیل زیاتر لە 365 هەزار و لە مەكسیكیش نزیكەی 212 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لە هەر یەك لە وڵاتانی هیندستان، بەریتانیا، ئیتالیا، روسیا و فەرەنساش لە سەرووی 100 هەزار كەسەوە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئامارەكان تائێستا نزیكەی 140 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا تۆماركراون و لە رووی ژمارەی تووشبوانیشەوە وڵاتانی ئەمریكا، هیندستان و بەرازیل لە پلەی یەكەم تا سێهەمدان.
تائێستا نزیكەی 119 ملیۆن تووشبوو لەسەرتاسەری جیهان چاكبوونەتەوە و لە ئێستادا نزیكەی 18 ملیۆن هەڵگری ڤایرۆسەكە لە ژێر چاودێریدان، كە دۆخی تەندروستی زیاتر لە 106 هەزار كەسیان ناجێگیرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group