نه‌وا
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له وێستگه‌ی نه‌ته‌نز ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت له رێگه‌ی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌وڵی گرتن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز ئه‌نجامداوه ناوی ره‌زا كه‌ریمییه و پێش ته‌قینه‌وه‌كه ئێرانی جێهێشتووه.
راشیگه‌یاندووه، له رێگه‌ی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی –ئینته‌رپۆل- رێوشوێنی پێویستیان بۆ گرتن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره گرتوه‌ته‌به‌ر.
هاوكات به پێی میدیاكانی ئێران تۆمه‌تباره‌كه ته‌مه‌نی 44 ساڵه و خه‌ڵكی شاری كاشانه و له رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بچوكه‌وه هێڵه‌كانی كاره‌بای به‌شی پیتاندنی یۆرانیۆمی وێستگه‌ی نه‌ته‌نزی پچڕاندووه.
میدیاكانی ئێران جه‌ختیان له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، كه ئه‌و هێرشه ئه‌لكترۆنی نه‌بووه، به‌ڵكوو تنها ته‌قینه‌وه بووه.
ئێران ئیسرائیل له ئه‌نجامده‌ری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه تۆمه‌تبار ده‌كات و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ 60% به‌رزكردوه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپی و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.