دو فەرماندەی باڵای حەممـاس لەلایەن ئیسرائیلەوە كرانە ئامانج

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، فەرماندەی كەتیبەی نوسەیرات و فەرماندەیەكی دیكە لە باڵی سەربازیی حەمماس كراونەتە ئامانج، یەكەم ئۆپراسیۆن لە باشوری كەرتی غەزە ئەنجامدراوەو لەو ماوەیەدا ئەحمەد هیشام مەحمود لوح فەرماندەی تیمی قەناس بەدەستەكانی كەتیبەی نوسەیرات كوژراوە.
لە راگەیەنراوەكەی ئیسرائیلدا باس لەوەشكراوە، بەپێی زانیارییەكانیان ئەحمەد هیشام دوایین فەرماندەی تیمی قەناس بەدەستەكانی كەتیبەی نوسەیرات بوە كە تا ئێستاش لەم پۆستەدا چالاكی كردوە.
ئەوەشی خستەڕو، ئۆپراسیۆنی دوەم لە هەمان رۆژدا لە باكوری كەرتی غەززە ئەنجام دراو لەو ماوەیەدا مەحمود عەلی مەحمود تەروش فەرماندەیەكی باڵی سەربازیی حەمماس كوژراوە كە بە وتەی سوپای ئیسرائیل ناوبراو لە هێرشی 7ی ئۆكتۆبەردا دزەی كردبوە ناو خاكی ئیسرائیلەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group