لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ عێراق چەندی لە فرۆشتنی نەوت دەستكەوتووە؟

04/05/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی چارەكی یەكەمی ساڵی 2021ی فرۆشتنی نەوتی بڵاوكردەوە و بەپێی داتاكان، زیاتر لە 260 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتیش زیاتر بووە لە 15 ملیار دۆلار.
كۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، كۆی گشتی هەناردەی نەوت لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 263 ملیۆن و 112 هەزار و 383 هەزار بەرمیل بووە و بەوەش رێژەی هەناردەی مانگانە 86 ملیۆن و 704 هەزار بەرمیل بووە و رۆژانەش 2 ملیۆن و 923 هەزار بەرمیل بووە.
ئەوەش هاتووە، داهاتی نەوتی فرۆشراو گەیشتووەتە 15 ملیار و 564 ملیۆن دۆلار كە مانگانە 5 ملیار و 188 ملیۆن دۆلار دەكات، كۆی گشتی نرخی یەك بەرمیل نەوتیش 59 دۆلار و 15 سەنت بووە.
سۆمۆ جەختیلەوەشكردووەتەوە، كۆمپانیا چینی و هندییەكان كڕیاری سەرەكی نەوتی عێراق بوون و بەدوایشیاندا كۆمپانیا ئەمریكییەكان دێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group