نه‌وا
به‌هۆی زیادبوونی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ركوك، رێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌و پارێزگایه ده‌گیرێته‌به‌ر.
له‌و باره‌وه ئه‌میر نوری وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كه‌ركووك، له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه، چوار یه‌كه‌ی سه‌ربه هێزه تایبه‌تییه‌كانیان له باشووری كه‌ركووك به تایبه‌ت له ناوچه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان جێگیر كردووه.
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له رۆژانی رابردوو داعش 13 په‌لاماری له كه‌ركوك ئه‌نجامداوه و رونیشیكرده‌وه، "ژماره‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی له كه‌ركوك زیاد كراوه و پشتیوانی سه‌ربازیی بۆ ره‌وانه كراوه".
له ماوه‌ی رابردوودا هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق به تایبه‌تی ناوچه جێناكۆكه‌كان و كه‌ركوك زیاتر بووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.