نیو ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دیكەی ڤایزەر دەگاتە عێراق

10/06/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە كۆتایی ئەم مانگەدا نیو ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دیكەی ڤایزەر دەگاتە وڵاتەكە.
ریاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  راگەیاندووە، لەگەڵ كۆمپانیای ڤایزەر بیونتكدا ڕێككەوتنیان ئەنجامداوە بۆ هاوردەكردنی 12 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی ڤایزەر بۆ عێراق.
راشگەیاندوە، بەپێی ڕێككەوتنەكە بڕی 500 هەزار ژەمە ڤاكسین لە كۆتایی ئەم مانگەدا دەگاتە عێراق و بڕەكەی دیكەش لە مانگی داهاتوودا دەگات.
باسی لەوەشكردووە، بۆ هاوردەكردنی ئەو بڕە ڤاكسینە ڕێكارە پێویستەكانیان گرتووەتەبەر و بەفرگری تایبەت لە سەرجەم پارێزگاكان دابین دەكەن.
حكومەتی عێراق تائێستا چەند جۆرێك لە ڤاكسینی كۆرۆنای هاوردە كردووە و لەو ڤاكسینانەش پشكی هەرێمی رەوانە كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group