وەزارەتی دارایی عێراق لە بارەی بەهای دۆلارەوە روونكردنەوە دەدات

10/06/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەكاتەوە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی باسی لەوەكردبێت، كە بەهای 100 دۆلار بۆ 300 هەزار دینار بەرزدەبێتەوە.
دوای ئەوەی چەند میدیایەك لە زاری عەلی عەلاوییەوە بڵاویانكردەوە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی دەگاتە 300 هەزار دینار، وەزارەتی دارایی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا رەتیكردەوە وەزیری دارایی لێدوانێكی لەو جۆرەی دابێت و رایگەیاند: گواستنەوەی ئەو جۆرە لێدوان و هەواڵە ناڕاستانە، نابەرپرسانە و بێ بنەمان و بە ئامانجی دروستكردنی ناسەقامگیری باری ئابوری و سەرلێشێواندنی ڕایگشتیین.
وەزارەتی دارایی داواشیكردوە، میدیاكان بۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری دروست، پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن و لە ڕێگەی نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ماڵپەڕ و پەیجی فەرمی وەزارەتەكەیان زانیاری بەدەستبهێنن.
ئەمەش لە كاتێكدایە چەند رۆژێكە بەهای دۆلاری ئەمریكا بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group