دادگای عێراقی سزای لەسێدارەدانی بۆ 13 تۆمەتباری تیرۆر دەركرد

24/06/2021 عێراق

نەوا-
دادگای تاوانەكانی كەرخ سزای لەسێدارەدانی بۆ 13 تۆمەتباری تیرۆر دەركرد، كە ئەندامی رێكخراوی داعشن و دانیانناوە بەوەدا كە كردەوەی تیرۆرستیان ئەنجامداوە.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوەن دادگای تاوانەكانی كەرخ/ دەستەی سێ‌ سزای لە سێدارەدانی بۆ 13 كەس دەركردووە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو كەسانە تۆمەتی تیرۆریان لەسەر بووە و ئەندامی رێكخراوی داعش بوون، دانیان ناوە بەوەدا كە لە مانگی رەمەزانی ساڵی 2019 كردەوەی تیرۆرستیان ئەنجامداوە.
ئەنجومەنەكە جەختیلەوەشكردووەتەوە، هەروەها ئەو كەسانە ناویان لە كۆمپیوتەرێكدا دۆزراوەتەوە كە لەلای رێكخراوی داعش بووە و دەستی بەسەردا گیراوە، سەرەڕای ئەوەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەست بەسەر چەك و مۆر و ناسنامەی ساختەدا گیراوە كە لەلایان بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group