كۆمەڵەیەكی نێودەوڵەتی: لە یەك ساڵدا زیاتر لە 11 ملیۆن نەشتەرگەری جوانكاری كراوە

21/07/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ نەشتەرگەری جوانكاری تەنها لە ساڵی 2019 نزیكەی 11 ملیۆن و 360 هەزار نەشتەرگەری جوانكاری لە جیهاندا كراوە.
بەپێی راپۆرتەكە، نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری لەساڵی 2019 زیادبوونێكی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە و لەچاو ساڵی پێشتریدا 7.1% زیادیان كردووە، هەروەها لە چاو ساڵی 2015 رێژەكە 20.6% زیانیان كردووە.
رونیشكراوەتەوە، لە 2019 نزیكەی 11 ملیۆن و 360 هەزار نەشتەرگەری جوانكاری كراوە و 13 ملیۆن و 600 هەزار نەشتەرگەری تر ئەنجام دراوە، سەبارەت بەو وڵاتانەی زۆرترین نەشتەرگەری جوانكارییان تێدا كراوە، بەڕازیل بە یەك ملیۆن و 490 هەزار لە پلەی یەكەمدا دێت و بەدوایدا ئەمریكا بە یەك ملیۆن و 350 هەزار.
هەر لە ریزبەندییەكەدا، مەكسیك بە زیاتر لە 580 هەزار نەشتەرگەریی و روسیا بە زیاتر لە 486 هەزار و هندستان بە نزیكەی 394 هەزار هەزار نەشتەرگەری دەبینرێن، دواتریش توركیا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پلەكانی شەش تا هەشتیان گرتووە.
راپۆرتەكە باسی لەوەشكردووە، ئەو نەشتەرگەریە جوانكاریانەی زۆر باون بریتین لە گەورەكردنی مەمك، كە 1 ملیۆن و 800 هەزار نەشتەرگەری كراوە، بەدوایشیدا دەرهێنانی چەوری ورگ بە یەك ملیۆن و 700 هەزار نەشتەرگەری پێڵوی چاو بە یەك ملیۆن و 300 هەزار و توندكردنەوەی ورگ بە نزیكەی 821 هەزار نەشتەرگەری.
كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ نەشتەرگەری جوانكاری جەختیلەوەشكردووەتەوە، لەئێستادا سەرقاڵی ئامادە كردنی راپۆرتی ساڵی 2020ی تایبەت بە نەشتەرگەرییەكانن لە جیهاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group