حەلبوسی: رێککەوتنی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ عێراق

27/07/2021 عێراق

نەوا
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، کە رێککەوتنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ عێراق.
محەمەد حەلبوسی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی، "عێراق بە رێککەوتنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، دەستکەوتێکی گەورەی بەدیھێناوە و ھەنگاو بەرەو پتەوترکردنی تواناکانی خۆی دەنێت".
راشیگەیاندووە "ھەروەھا عێراق لەسەر ئاستی دیپلۆماتیی و سیاسیی سەرکەوتبووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ستراتیجیی لەگەڵ واشنتۆن."
بەغدا و واشنتۆن لە میانی گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیجیی لەسەر کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق رێککەوتن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group