بارهەڵگرێك لە هیندستان بەبڕی نزیكەی 3 ملیار دۆلار مادەی هۆشبەری تێدابوو

21/09/2021 جیهان

نەوا-
دەسەڵاتدارانی هیندستان ئاشكرایان كرد، لە یەكێك لە بەندەرەكانی ئەو وڵاتەدا دەستیان بەسەر بارهەڵگرێكدا گرتووە كە پڕ بووە لە مادەی هۆشبەر و نرخەكەی نزیكەی 3 ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە.
سەرچاوەكانی هەواڵی هیندستان لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ئاشكرایان كردووە، توانیویانە دەست بەسەر بارهەڵگرێكدا بگرن كە دوو حاویەی تێدا شاردراوەتەوە و پڕ بوون لە مادەی هۆشبەر و چەك.
رونیشكراوەتەوە، بارهەڵگەرەكە لە بەندەری "موندرا" لە ولایەتی گوجارات دەستی بەسەردا گیراوە و دوو كەسیش كە بە رەگەز هندین دەستگیر كراون، حاویەی یەكەم نزیكەی دوو تۆن هێرۆینی تێدا بووە و بارهەڵگری دووەمیش نزیكەی تۆنێك و لەلایەن ئەفغانیەكانەوە بازرگانی پێوە كراوە.
سەبارەت بە سەرچاوەی بارهەڵگرەكە باس لەوە كراوە، لە ئەفغانستانەوە بە خاكی ئێراندا هاتووە و نرخەكەی نزیەكی 200 ملیار روپیە واتا (2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار)ە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group