نه‌وا
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاردراوه رۆژی 28ی ئه‌م مانگه به‌بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ت جگه له خزمه‌تگوزاریه‌كان بكرێته پشوی فه‌رمی.
رۆژی پێنجشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، رۆژی سێشه‌ممه 28ی (ئه‌یلول/9)ی 2021 به‌بۆنه‌ی ساڵیادی چله‌ی ماته‌مینی شه‌هیدكردنی ئیمام حسێن له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ت، جگه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كان، ده‌كرێته پشوی فه‌رمی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی رۆژمێری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پشوه فه‌رمیه‌كان، رۆژی سێشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2021 له هه‌رێمی كوردستان ناكرێته پشوی فه‌رمی.