كۆمسیۆن: هیچ فشارێك ناتوانێت ببێتە هۆی گۆڕینی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن

14/10/2021 عێراق

نەوا-
حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، هیچ فشارێك ناتوانێت گۆڕانكاری لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دروست بكات.
حەسەن سەلمان، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان وەك رێوشوێنێكی یاسایی بوو ئەنجامماندا، رەنگە گۆڕانكارییان بەسەردابێت، دەبێت لایەن و پێكهاتە عێراقییەكان چاوەڕێی كۆتایی هاتن و یەكلایی بوونەوەی دەرەنجامی سكاڵاكان بن.
روونیكردەوە، دوای دەستكردن بە ژماردنەوەی دەستی، گۆڕانكاری لە دەرەنجامەكان دروست بوو، كە ئەمە كارێكی سرووشتییە، بەڵام كۆمیسیۆن ناچێتە ژێر باری هیچ فشارێكی سیاسی.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندنی كۆمیسیۆنئاماژەیپێكرد، پڕۆسەی هەڵبژاردن بێ كەم و كوڕی بوو، تائێستا سكاڵای سوور تۆمار نەكراوە.
 باسی لەوەشكرد، دەرەنجامی هەشت هەزار و 547 وێستگەی دەنگدان لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق تا ئێستا یەكلایی نەبووەتەوە و نەنێردراوە بۆ كۆمیسیۆن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group